The Process of Productivity and Elements in the Formation of Compound words in Kurdish and Persian

پوختە: توێژینەوەکە بۆ ناونیشانێکی وەک(بەبەرهەمیی(productivity) پڕۆسەو توخمەکانی(elements) بەرهەمهێنانی وشەی لێکدراو لە زمانی کوردیی و فارسیی)دا تەرخانکراوە، کە بۆ دیاریکردنی پرۆسەی لێکدان(compounding) و بەبەرهەمیەکەیەتی لە زمانی کوردیی و فارسییدا. هەنگاوەکانی توێژینەوەکە بۆ دیاریکردنی ئەو پرۆسەی...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Author: Mustafa Hama Abdalrahman
Format: Article
Language:Arabic
Published: Salahaddin University-Erbil 2025-04-01
Series:Zanco Journal of Humanity Sciences
Online Access:https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/2596
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:پوختە: توێژینەوەکە بۆ ناونیشانێکی وەک(بەبەرهەمیی(productivity) پڕۆسەو توخمەکانی(elements) بەرهەمهێنانی وشەی لێکدراو لە زمانی کوردیی و فارسیی)دا تەرخانکراوە، کە بۆ دیاریکردنی پرۆسەی لێکدان(compounding) و بەبەرهەمیەکەیەتی لە زمانی کوردیی و فارسییدا. هەنگاوەکانی توێژینەوەکە بۆ دیاریکردنی ئەو پرۆسەیەو بەبەرهەمی خودی پرۆسەکەو ئەو توخمانەیە، کە لە لێکدان(compounding) پاشان لێکدراودا(compound) ڕۆڵیان هەیە. پاشان هەمان بنەما بەسەر زمانی فارسییدا جێبەجێکراوە. توێژینەوەکە ئەوەی بۆ دەرکەوتووە، کە پرۆسەو توخمە مۆرفۆلۆژییەکانی زمانی کوردیی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی لێکدان، پاشان لێکدراوەوە بەبەرهەمەو ئەڵتەرناتیڤە مۆرفۆلۆژییەکان بۆ بەرهەمهێنانەکە بەکاردەهێنرێت، کەچیی لە زمانی فارسییدا پرۆسەکە بۆ بەرهەمهێنانەکە کەمچالاکەو زمانەکە پشت بە هێنان و هەژموونی زمانی عەرەبیی دەبەستێت. توێژینەوەکە سەرەڕای ڕێبازی پەسنیی شیکاریی descriptive, analytical method لە نێوان ئەو دوو زمانەدا بەراوردکاریی کردووە. وەک پێشتریش ئاماژەی بۆکرا کەرەستەی تویژینەوکە لە هەردوو ستانداردی کوردیی و فارسیی وەرگیراون. کلیلە وشەکان: فەرهەنگ، زانیاریی فەرهەنگیی، بەبەرهەمی، لێکدان، پڕۆسە/پێواژۆی مۆرفۆلۆژیی.
ISSN:2412-396X