هێزی تیژ لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری چینی میللی بەرامبەر کۆماری عێراقی فیدراڵ لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٢٣
لەو ڕوانگەیەی کە هێزی تیژ بابەتێکی نوێ و گرنگی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتان دادەنێت. ئەم توێژینەوەیە ناونیشان کراوە بە (هێزی تیژ لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری چینی میللی بەرامبەر بە کۆماری عێراقی فیدراڵ لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٣- ٢٠٢٣)، کە تێیدا دەیە...
Saved in:
| Main Authors: | , |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2025-04-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Subjects: | |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/2609 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | لەو ڕوانگەیەی کە هێزی تیژ بابەتێکی نوێ و گرنگی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتان دادەنێت. ئەم توێژینەوەیە ناونیشان کراوە بە (هێزی تیژ لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری چینی میللی بەرامبەر بە کۆماری عێراقی فیدراڵ لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٣- ٢٠٢٣)، کە تێیدا دەیەوێت باس لە هێزی تیژ بکات لە سیاسەتی دەرەوەی چین بەرامبەر بە عێراق. گرنگی ئەم توێژینەوەیە، لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە پرسێک تاوتوێ دەکات، لە ئاستی زانستی و ئەکادیمی؛ وەک پێویست لێکۆڵینەوەی لەبارەوە نەکراوە. هەر بۆیە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بە ئاراستەی خستنە ڕووی ناساندن، تایبەتمەندی و ئامرازەکانی هێزی تیژ لە لایەک و، دەستنیشان کردنی بوارەکانی پەیوەندی لەنێوان کۆماری چینی میللی و کۆماری عێراقی فیدراڵ لە لایەکی دیکەوە. لەسەر ئەم بنەمایەش ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات وەڵامی ئەم پرسیارە سەرەکییە بداتەوە: هێزی تیژ چ ڕەنگدانەوەیەکی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی کۆماری چینی میللی هەیە بەرامبەر کۆماری عێراقی فیدراڵ؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەش، توێژینەوەکەمان لە ڕێگەی میتۆدی وەسفی- شیکاری ناوەڕۆک و، بە پشتبەستن بە ئەدەبیاتی کتێبخانەیی، هەوڵ دەدات سیاسەتی کۆماری چینی میللی بەرامبەر عێراق لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٣- ٢٠٢٣ بخاتەڕوو. هەروەها لە پێناو گەیاندنی مەبەست و شیكردنەوەی بابەتەكان، ئەم توێژینەوەیە پێکدێت لە پێشەکی و سێ باسی سەرەکی. بەجۆرێک لە باسی یەکەم، قسە لەسەر هێزی تیژ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرێت. پاشان باسی دووەم، بۆ خستنە ڕووی هێزی تیژ لە سیاسهتی دهرهوهی چین تەرخان کراوە. هەرچی باسی سێیەم و کۆتاییشە، تێیدا تیشک دەخرێتە سەر هێزی تیژ لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری چین و کۆماری عێراق.
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |