چەشنەکانی کۆمەڵگە لەبیری کارل پۆپەردا

پوختە ئەم تویژینەوە شرۆڤەکردنی چەشنەکانی کۆمەڵگایە لەلایەن فەیلەسوفی بەناوبانگی سەدەی بیست کارل پۆپەر، هیچ فەیلەسوفێکی خۆرئاوا هێندەی ئەم  لەسەر کۆمەڵگای کراوەو داخراو جۆرو تایبەتمەدنی ئەم دوو جۆرە کۆمەڵگایە رانەوەستاوە، پۆپەر نەیارێکی سەرسەختی کۆمەڵگای داخراوە، رەخنەکانی ئەو دژ بەو هێڵە فکریانە...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Author: Bahroz Bakr Ossman
Format: Article
Language:Arabic
Published: Salahaddin University-Erbil 2025-08-01
Series:Zanco Journal of Humanity Sciences
Subjects:
Online Access:https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/2813
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:پوختە ئەم تویژینەوە شرۆڤەکردنی چەشنەکانی کۆمەڵگایە لەلایەن فەیلەسوفی بەناوبانگی سەدەی بیست کارل پۆپەر، هیچ فەیلەسوفێکی خۆرئاوا هێندەی ئەم  لەسەر کۆمەڵگای کراوەو داخراو جۆرو تایبەتمەدنی ئەم دوو جۆرە کۆمەڵگایە رانەوەستاوە، پۆپەر نەیارێکی سەرسەختی کۆمەڵگای داخراوە، رەخنەکانی ئەو دژ بەو هێڵە فکریانەشە کەهۆی دروستکردنی کۆمەڵگای داخراون، لای ئەم بیرمەندە کۆمەڵگای داخراو شوێنێکە شیاوی جێهێشتن و لەنێوبردنە، چونکە پڕە لەستەم و قۆرخکاری و توندوتیژی و جادو. تەنها چارەسەرێک بۆ دەربازبوون لە کۆمەڵگەی داخراو پەڕینەوەیە بۆ کۆمەڵگای کراوە، کۆمەڵگای کراوەش پێویستی بە پاکژکردن و پارێزگارییە، دەبێت ئازادی و رەخنە و دیموکراسی و دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی تێدا بەدیبێت. کۆمەڵگای کراوە ئەو جێگایە کە مرۆڤ تێیدا هەست بە ئاسودەیی دەکات، چونکە بنەماکانی ئەم کۆمەڵگایە پشت بەعەقڵیەتی خێڵ و پێگەی چینایەتی و بنەماڵەیی نابەستن، بەڵکو لێوەشاوەیی و کارامەیی هۆی سەرکەوتن و ناوبانگ رێزگرتنە. ووشە کلیلییەکان: کۆمەڵگای داخراو، کۆمەڵگای کراوە.
ISSN:2412-396X