خێڵ و عەشیرەت لە شیعری كلاسیكی كوردیدا شیعرەکانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی بە نموونە
ئەم لێكۆڵینهوهیە لهژێر ناونیشانی " خێڵ و عەشیرەت لە شیعری كلاسیكی كوردی، شیعرەکانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی بە نموونە"دایه. کە هەوڵێکە بۆ توێژینەوە و وردبوونەوە لەو شیعرانەی شێخ ڕەزا کە دەربارەی خێڵ و عەشیرەت نووسراون بە تایبەتیش عەشیرەتی جاف. توێژینەوەکە له پێشهكی و دوو بەش پێكدێت. بەشی...
Saved in:
| Main Authors: | , , , |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2024-12-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/2293 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | ئەم لێكۆڵینهوهیە لهژێر ناونیشانی " خێڵ و عەشیرەت لە شیعری كلاسیكی كوردی، شیعرەکانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی بە نموونە"دایه. کە هەوڵێکە بۆ توێژینەوە و وردبوونەوە لەو شیعرانەی شێخ ڕەزا کە دەربارەی خێڵ و عەشیرەت نووسراون بە تایبەتیش عەشیرەتی جاف. توێژینەوەکە له پێشهكی و دوو بەش پێكدێت. بەشی یهكهمیان تیۆرییه، سێ تەوەرە لەخۆ دەگرێت: تەوەرهی یەكەم باس لە ناساندنی هۆز و شێوازی بەڕێوەبردنی هۆز دەكات. تەوەرەی دووەم باسکردنە لە عەشیرەتی جاف و چەمكی وشەی جاف، لە تەوەرەی سێیەمدا باس لە ڕەچەڵەک و سەرەتای دەركەوتنی خێڵی جاف کراوە. ئەوەی پەیوەستیش بێت بە بەشی دووهمەوە سەرلەبەری پڕاكتیكییە، بریتيیه له خستنەڕووی ئەو شیعرانەی شاعیر کە دەربارەی بنەماڵە و خێڵ و کەسایەتی و میرانی جاف و عەشیرەتەکەی خۆی نووسیونی. لە کۆتاییشدا ئەنجامەکانی ئەم تویژینەوەیە لە چەند خاڵێکدا خراونەتەڕوو، سهرچاوهكانیش ڕیز و پۆڵێنکراون و پوختەی توێژینەوەکەش بە هەریەکە لە زمانەکانی عەڕەبی و ئینگلیزی خراوەتە ڕوو.
كلیلە وشە: هۆز، عەشیرەتی جاف، شێخ ڕەزا، عەشیرەتی تاڵەبانی.
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |