تەواوکردنی ناو لە زمانی کوردیدا بە پێی بۆچوونی ڤایڤگانگ تایبەرت
تەواوکردنی ناو لە زمانی کوردیدا بەپێی بۆچوونی ڤایڤگانگ تایبەرت ناونیشانی توێژینەوەکەمانە، ئامانج لە توێژینەوەکە نیشاندانی پۆل و جۆری ناوەکانی زمانی کوردی لەڕووی واتاوە، کە پێویستییان بە تەواوکەری بەخورتی هەیە، هەروەها نیشاندانی ژمارە و جۆری ئەو کەرستانەی کە دەبنە تەواوکەری بەخورتی هەر جۆرێک لە جۆر...
Saved in:
| Main Author: | |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2024-08-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1931 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | تەواوکردنی ناو لە زمانی کوردیدا بەپێی بۆچوونی ڤایڤگانگ تایبەرت ناونیشانی توێژینەوەکەمانە، ئامانج لە توێژینەوەکە نیشاندانی پۆل و جۆری ناوەکانی زمانی کوردی لەڕووی واتاوە، کە پێویستییان بە تەواوکەری بەخورتی هەیە، هەروەها نیشاندانی ژمارە و جۆری ئەو کەرستانەی کە دەبنە تەواوکەری بەخورتی هەر جۆرێک لە جۆرەکانی ناو. ئەم توێژینەوەیە لە ژێر ڕۆشنايى ڕێبازى وەسفى ئەنجامدراوە. توێژینەوەکە، جگە لە پێشەكى و ئەنجام لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی يەكەم ئەم سەردێرانە دەگرێتەخۆ : (کورتەیەکی مێژوویی ڕێزمانی بەندێتی، تیۆری بارگەخستن لە زماندا، جۆرەکانی گرێ لە ڕێزمانی بەندێتی، تەواوکەر و سەربارەکان). بەشی دووەميش ئەم سەردێرانە دەگرێتەخۆ : (ئەو ناوانەی کە تەواوکەر وەردەگرن، تەواوکردنی ناو بەپێی بۆچوونی ڤایڤگانگ تایبەرت، تەواوکردنی ناو لە زمانی کوردیدا بەپێی بۆچوونی ڤایڤگانگ تایبەرت). لە کۆتاییدا توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامە : بەپێی بۆچوونی تایبەرت ناوەکانی زمانی کوردی لەڕووی واتاوە پۆلیندەکرێن، بۆ دوازدە جۆر و هەموویان پێویستییان بە تەواوکەری بەخورتییە.
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |