ئەم ئیمپرۆڤیزەکردن وپێرفۆڕمەنسی هونەری لە فۆرمەکانی گۆرانی کوردیدا

ئەم  توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردنی نەریتەکانی ئیمپرۆڤیزەکردن(الارتجال) و پێرفۆڕمەنسی هونەری (الأداء الفني) لە گۆرانی کوردیدا. تایبەتمەندییەکانی ئیمپرۆڤیزەکردن و پێرفۆڕمەنسسی لە گۆرانی کوردیدا گەوهەری نێو بنیاد و پێکهاتەی موزیکییەکەیەتی. ئیمپرۆڤیزاسیۆن و پێرفۆرمەنسی گۆرانی دوو لایەنی گرنگی ه...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Author: Amanj Ghaze Shaker Agha
Format: Article
Language:Arabic
Published: Salahaddin University-Erbil 2024-04-01
Series:Zanco Journal of Humanity Sciences
Online Access:https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1671
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:ئەم  توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردنی نەریتەکانی ئیمپرۆڤیزەکردن(الارتجال) و پێرفۆڕمەنسی هونەری (الأداء الفني) لە گۆرانی کوردیدا. تایبەتمەندییەکانی ئیمپرۆڤیزەکردن و پێرفۆڕمەنسسی لە گۆرانی کوردیدا گەوهەری نێو بنیاد و پێکهاتەی موزیکییەکەیەتی. ئیمپرۆڤیزاسیۆن و پێرفۆرمەنسی گۆرانی دوو لایەنی گرنگی هونەری کوردی بە گشتیی و موزیک و گۆرانیشن بە تایبەتی، جا چ موزیکی سیستماتیک بێت یان موزیکی میللی. ئەمەشیان بە لەبەرچاوگرتنی بوون و چەسپاندنی پێگەی هونەری خۆی لە گۆرانیی باو و موزیکی کۆنباودا بە شێوەیەک کە سەرنجڕاکێش و هەمەچەشن بێت و ملکەچی میتۆد و مەرجەکانی موزیکی دانراو نەبێت. واتە لە بنەڕەتدا فۆرمێکی ئازادە لە داهێنان و ئەفراندندا، ئیمپرۆڤیزەکردن بە گشتی تایبەتمەندییەکی بەرچاوی موزیکی ڕۆژهەڵاتییە. ئیمپرۆڤیزەکردن و پێرفۆرمەنس بۆ چەندین سەدە توخمێکی گرنگ بوون لە هونەری موزیکیدا. لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە و پێش بە نۆتەکردنی موزیک تا ئەم سەردەمە ڕۆڵێکی گرنگی لە موزیکدا بە گشتی هەبووە. ئەو هونەرە بۆلەبەرکردن پشتی بە هەردوو توخمی یادگە و پێرفۆرمەنسی دەستبەجێی ئیمپرۆڤیزە بەستووە.
ISSN:2412-396X