پێوانەی ئاڵوودە بوون بە خۆشەویستی لای قوتابیانی زانکۆی سۆران
پوختەی توێژینەوە زاراوەی ئالوودەبوون بە خۆشەویستی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان، کە پێناسە دەکرێ بە" ئارەزووی نەگونجاو و زیادەڕۆ بەرامبەر بە یەکێک یان چەند هاوبەشی رۆمانسی کە دەبێتە هۆی نەتوانینی کۆنتڕۆڵ کردنی ڕەفتار و دەستبەردار بوون لە خولیا و ئارەزوو تایبەتەکانی تاک". ئامانجەکانی تو...
Saved in:
| Main Authors: | , |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2025-02-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/3010 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | پوختەی توێژینەوە
زاراوەی ئالوودەبوون بە خۆشەویستی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان، کە پێناسە دەکرێ بە" ئارەزووی نەگونجاو و زیادەڕۆ بەرامبەر بە یەکێک یان چەند هاوبەشی رۆمانسی کە دەبێتە هۆی نەتوانینی کۆنتڕۆڵ کردنی ڕەفتار و دەستبەردار بوون لە خولیا و ئارەزوو تایبەتەکانی تاک". ئامانجەکانی توێژینەوە بریتین لە زانینی ئاستی ئاڵوودە بوون بە خۆشەویستی لە لای قوتابیانی زانکۆی سۆران، هەروەها زانینی جیاوازی شڵەژانەکە بە پێی گۆڕاوەکانی ڕەگەز، تەمەن و ئاستی ئابووری. مێتۆدی وەسفی-چەندێتی بۆ شیکردنەوەی داتاکان بە کار هاتووە. نموونەی توێژینەوە پێک دێت لە (٢٤٤) قوتابی، کە (١٢٠) ی ڕەگەزی نێر و(١٢٤) ی ڕەگەزی مێیە، وتەمەنیان لە نێوان ١٨-٢٥ ساڵە. ئەنجامەکان ئاماژە بە بوونی ئاستێکی نزم لە ئاڵوودە بوون بە خۆشەویستی دەکەن لە لای نموونەی توێژینەوە هەروەها بوونی جیاوازی بەڵگەداری ئاماری لە ئاستی ئاڵوودە بوون بە خۆشەویستی بە پێی گۆڕاوەکان، بە شێوەیەک کە رەگەزی مێ ئاستی بەرزتری لە ئاڵوودەبوون بە خۆشەویستی بەدەست هێناوە، هەروەها تەمەنی گەورەتر و باری ئابووری باشتر ئاڵوودەبوون تێیاندا بەرزتر بوو. لە ژێر رۆشنایی ئەنجامەکان کۆمەلێک پێشنیار و ڕاسپاردە پێشکەش کرا.
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |