بۆنە و یادەکان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان (١٩٢٦- ١٩٤١)
ئەم توێژینەوەیە کە تایبەتە بە بۆنە و یادەکان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە ساڵانى ١٩٢٦- ١٩٤١، جەخت لە ماوەى دەسەڵاتدارى ڕەزا شا دەکاتەوە دەربارەى هەوڵەکانى ناوبراو بۆ چەسپاندنى بیرۆکەکانى و سەلماندنى ئەو باوەرەى کە لە لایەن ڕەزا شاه هەیە بۆ نەهێشتنى تاریکییەکان و دووبارە گەڕانەوەى شکۆى دەوڵەتى ئێران و د...
Saved in:
| Main Author: | |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2025-02-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/2352 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | ئەم توێژینەوەیە کە تایبەتە بە بۆنە و یادەکان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە ساڵانى ١٩٢٦- ١٩٤١، جەخت لە ماوەى دەسەڵاتدارى ڕەزا شا دەکاتەوە دەربارەى هەوڵەکانى ناوبراو بۆ چەسپاندنى بیرۆکەکانى و سەلماندنى ئەو باوەرەى کە لە لایەن ڕەزا شاه هەیە بۆ نەهێشتنى تاریکییەکان و دووبارە گەڕانەوەى شکۆى دەوڵەتى ئێران و دروستبوونى دەسەڵاتیکى ناوەندى. بۆ جێبەجێکردنى ئەم سیاسەتەشى جگە لە ڕێکارە سەربازییەکان چەند هەنگاوى ڕۆشنبیرى دەگرێتەبەر بە تایبەت لە ناوچە کوردییەکان، جێگاى ئاماژەیە سەرەڕاى کاریگەربوونى ئەم سیاسەتە، لە رووى ئابوورى تێچووى کەمى پێویست بوو .
لەم توێژینەوەیە تیشک خراوەتە سەر بۆنە و یادەکان کە بۆ یەکەمجار لەلایەن ڕەزا شا لە ناوچە کوردییەکان یادکراونەتەوە، لەنموونەى ئەمانە بۆنەى ڕۆژى لە دایکبوون و تاج لەسەردانانى ڕەزا شا، ئاهەنگگێران بە بۆنەى لە دایک بوونى هەزار ساڵەى فردەوسى (ئەبوقاسم فردەوسى توسى ٩٣٥ـ ١٠٢٠ زایینى) شاعیرى گەورەى ئێران بۆ یادکردنەوە و زیندوو کردنەوەى شوێنەوارە کۆنەکان، هاوکات دواى بە فەرمى راگەیاندنى یەکپۆشى لابردنى سەرپۆشى ئافرەتان ساڵانە ئاهەنگ و کۆمەڵێک چاڵاکى لەم ڕۆژە بۆ ئەم بۆنەیە بەڕێوەدەچوو، هاوکات ئاماژەدان بە فشارى دەوڵەت لە جێبەجێکردنى بۆنەو یادەکان و بەشدارى بەرپرسانى ناوچەکە لەگەڵ هاوسەرەکانیان و دامەزراندنى چەندین ئەنجومەنى ئافرەتان و بەشدارى قوتابخانەکانى کور و کچان لە ئاهەنگەکان و زیاتر تێکەڵ بوونیان لە کۆمەڵگا و گۆڕینى داب و نەریتیان، بۆ کەمڕەنگکردن و وونبوونى کەلتور و یادگارییەکان لە یادەوەرى کوردەکان و نەهێشتنى جیاوازى نەتەوەیی دەگەرێتەوە.
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |