ناسیۆنالیزمی شێعر

پوختە:  ناسیۆنالیزمی شێعر تێزێکە سەبارەت بە دەرکەوتنی خود-ئاگایی سیاسی کورد لە مێژووی هزریدا، لە پێناو مانابەخشین بە بوون و شوناس لە چوارچێوەی دەوڵەت/نەتەوەوە بەرەو نیشتمان یان کیانێکی ویژدانی. شاعیرانی پێشەنگی ئەم رەوتە (خانی، حاجی، ئەحمە موختار جاف، قانع و بێکەس) دامەزرێنەری ئاگایی خودیی و پرۆ...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Author: Idrees shekh Sharafi
Format: Article
Language:Arabic
Published: Salahaddin University-Erbil 2024-10-01
Series:Zanco Journal of Humanity Sciences
Online Access:https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1895
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:پوختە:  ناسیۆنالیزمی شێعر تێزێکە سەبارەت بە دەرکەوتنی خود-ئاگایی سیاسی کورد لە مێژووی هزریدا، لە پێناو مانابەخشین بە بوون و شوناس لە چوارچێوەی دەوڵەت/نەتەوەوە بەرەو نیشتمان یان کیانێکی ویژدانی. شاعیرانی پێشەنگی ئەم رەوتە (خانی، حاجی، ئەحمە موختار جاف، قانع و بێکەس) دامەزرێنەری ئاگایی خودیی و پرۆژەی بەسیاسیکردنی زمانن، هەوڵیانداوە دەستکاری ئەو واقیعە بکەن کە وەک حەقیقەت دەرکەوتووە. لە دیدی ئەوان دۆخی سیاسی کورد بەرهەمی گوتاری سیاسی دەسەڵاتی زاڵی "ئەوانیتر"ی سەر کوردستان بووە. لەم سۆنگەیەوە لە میانی پرۆژەی شێعری سیاسی نەتەوەیی و ئاوێتەیەک لە کۆلاژی مێژوو و ئەفسانە و جوگرافیایەکی خەیاڵکرد، بنەڕەتی ئاگایی کوردیان داڕشتووە.  ئەمە ئەگەرچی ئاگایی بووە سەبارەت بە سەردەم و زەمەن و بوونی سیاسییانەی کورد لە مێژوودا، بەڵام هاوکات ئاوێتەی کێشەی فەلسەفەی خودیی subjective philosophy بووە.    واتە ئیشکالیەتی سەرەکی لە رەوتی رۆنانی نەتەوە، گیرخواردنیەتی لە چوارچێوەی فەلسەفەی ئاگایی بەو جۆری لە فەلسەفەی رەخنەیی  یورگن هابرماس دا تیۆریزەکراوە، کە تێیدا خود دەکەوێتە رامان و راڤەی خۆی و جیهان و بەرەو مۆنۆلۆگ و داخران دەچێت. لە کۆنتێکستی کوردیدا کاتێ ئەمە لە رێگەی زمانی شێعری و تەکنیک و فۆڕمی ئامادە ئەنجام دەدرێت، کێشەکە ئاستێکی باڵاتری ئاڵۆزی بەخۆیەوە دەگرێت و دەشێت بیر لەقاڵب بدات و حوکمی پێشوەختە ناوەرۆکەکەی بجوڵێنێ. بەم جۆرە  پەیوەندی نێوان زمان و ئایدیا و واقیع تووشی شێوان دەکات. بۆ دەرچوون لەم تەنگژەیە، فەلسەفەی نێوانخودێتی دەرچەیەک بۆ پەڕینەوە بەرەو سیاسەتێکی ئەلتەرناتیڤ دەکاتەوە کە ئەرگۆمێنتخوازی و زمانی هاوبەش و دیالۆگ بنەڕەتەکەیەتی بە ئاراستەی کردە و شۆڕش و دەرچوون لە ئەمری واقیع.    پڕۆژەی ناسیۆنالیزم کە هەمان دروستکردنەی نەتەوە و دەوڵەتە، لە کۆنتێکستی کوردیدا بەهۆی داخرانی بیاڤی نێوانی inter و کامڵنەبوونی پرۆسسی بەسیاسیکردنی هاوبەشەکان و ویستی ئازادی خودەکان، لە جیاتی "بەرەی یەکبوونی نەتەوەیی" کە دوائامانجی بونیاتنانی نەتەوە و دەوڵەتە، بە ئاراستەی حزبی دەسەڵاتگەرا چووە کە کوردی لە رووی شوناس و ئینتماوە زیاتر پارچە پارچە کردوە، ئەمەش وەک واقیعگەرایی لێکداروەتەوە، نەک دەرکەوتنی واقیع لە ئاگاییدا. وشە سەرەکییەکان: ئاگایی خودی، زمانی شێعری، دەوڵەت/نەتەوە، ناسیۆنالیزم، سیاسەتی نێوانخودی.
ISSN:2412-396X