سەرهەڵدانی هزری نەتەوایەتی لە شیعری كلاسیكی كوردیدا

ھزری نەتەوایەتی وەکو یەکێک لە بابەتە گرنگ و ھەستیارەکان بووەتە بابەت و ناوەڕۆکی زۆر ژانری ئەدەبی، بەتایبەت شیعر. ئەدەبیاتی کوردیش پێشوازییەکی بەرچاوی لە ھزری نەتەوایەتی کردووە و شاعیرانی کورد بە سەدان شیعر و بەرھەمیان لەسەر بنیاتناوە. یەکەم کەسیش کە زۆر بە ڕوونی ئاوڕی لەم بابەتە داوەتەوە (ئەحمەدی خا...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Authors: Hemin Omar Ahmad, Rizgar Abdulkadir Saeed
Format: Article
Language:English
Published: Mardin Artuklu University 2025-03-01
Series:Artuklu Kurdology
Subjects:
Online Access:https://dergipark.org.tr/tr/download/article-file/4458947
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:ھزری نەتەوایەتی وەکو یەکێک لە بابەتە گرنگ و ھەستیارەکان بووەتە بابەت و ناوەڕۆکی زۆر ژانری ئەدەبی، بەتایبەت شیعر. ئەدەبیاتی کوردیش پێشوازییەکی بەرچاوی لە ھزری نەتەوایەتی کردووە و شاعیرانی کورد بە سەدان شیعر و بەرھەمیان لەسەر بنیاتناوە. یەکەم کەسیش کە زۆر بە ڕوونی ئاوڕی لەم بابەتە داوەتەوە (ئەحمەدی خانی) شاعێری کلاسیکی کوردییە، کە بە ڕێچکەشکێن و تەنانەت باوکی ھزری نەتەوایەتیی کوردی ناودەبرێت. ئەم توێژینەوەیەش ھەوڵی داوە ناوەڕۆکی خۆی بۆ ھزری نەتەوایەتی بە شێوەیەکی گشتی و لای شاعیری کلاسیکی کورد (خانی) بە تایبەتی تەرخان بکات و پەردە لەسەر ئەو ھزرە نەتەوایەتییانە لابدات کە خانی لە دووتوێی بەرھەمەکەی خۆی بەرجەستەی کردوون. ھەروەھا لەم توێژینەوەیەدا ھەوڵدراوە بەگشتی بیرورا جیاوازەکانی نووسەر و لێکۆڵەرەوەکانی کورد لەسەر ھزری نەتەوایەتی (خانی) تاوتوێ بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش ناوەڕۆکی توێژینەوەکە کراوە بە دوو بەشی سەرەکی، کە لە بەشی یەکەمدا ھزری نەتەوایەتی لە چەند لایەنێکی وەکو: چەمک و تیۆر و مێژووی سەرھەڵدان و پەیوەندی لەگەڵ ئەدەب دەخاتەڕوو، ھەروەھا باسی ھزری نەتەوایەتی لە لای کورد و ڕەنگدانەوەی لە ناو شیعری کوردی دەکات. لە بەشی دووەمیشدا تیشک دەخاتە سەر (خانی)، وەکو نموونەیەکی شاعیری کلاسیکی کوردی، چەند لایەنێکی ھزری نەتەوایەتی لە (مەم و زین)ەکەی، وەکو لایەنی: بەرجەستەکردنی ناسنامەی کلتوری کوردی، کلتوری ئازایەتی و چاونەترسی و ناتەبایی و دووبەرەکی، وروژاندن و دروستکردنی ھەست و ویستی ئازادی و سەربەخۆیی لە ناخی میللەتی کورد، خزمەتی زمان وئەدەبیاتی کوردی و ھەوڵ بۆ بەرجەستەکردنی ھەست و ھۆشیاری نەتەوایەتی... ھیتر، پێشکەشدەکات.
ISSN:3062-0236