دكتۆر زانكۆی سه‌لاحه‌ددین- كۆلێژی ئاداب- به‌شی شوێنه‌وار
ئەم توێژينەوەيە كە بەناونیشانی (ستایشی ئایینی شاری ئه‌ربائیل (هه‌ولێر)ه له‌ئه‌ده‌بی ئاشوری نوێ له‌ژێر ڕۆشنایی هۆنراوه‌یه‌كی ئاشورپانیبال(668-627 پ.ز))ه، تيشك دەخاتە سەر گرنگی شاری ئه‌ربائیل (هه‌ولێر) له‌مێژوو و شارستانييەتى ميزۆپۆتامیا له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین، له‌ڕوانگه‌ی لێكدانه‌وه بۆ ده...
Saved in:
| Main Author: | |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2024-06-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Subjects: | |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1720 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | ئەم توێژينەوەيە كە بەناونیشانی (ستایشی ئایینی شاری ئه‌ربائیل (هه‌ولێر)ه له‌ئه‌ده‌بی ئاشوری نوێ له‌ژێر ڕۆشنایی هۆنراوه‌یه‌كی ئاشورپانیبال(668-627 پ.ز))ه، تيشك دەخاتە سەر گرنگی شاری ئه‌ربائیل (هه‌ولێر) له‌مێژوو و شارستانييەتى ميزۆپۆتامیا له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین، له‌ڕوانگه‌ی لێكدانه‌وه بۆ ده‌قێكی مێخی وه‌رگێڕراو، كه‌به‌رهه‌مێكی گرنگی ئه‌ده‌بی ئاشوری داده‌نرێت، به‌وه‌ی كەخودی پاشاكانی ئاشوری ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیاری نووسینیان بوون. هه‌رچه‌نده بەشێكى زۆرى ده‌قه مێخییه‌كه شكاوه بەهۆكارى سروشتی و مرۆيى. به‌ڵام لەم توێژينەوەيەدا، توێژه‌ر بەبەراورد بەدێره هۆنراوه‌كانی تر كه‌وا بۆ شاره هاوتاكانی ئه‌ربائیل له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌م پێش زایین نووسراون، وه‌ك: پایته‌خته‌كانی تری ئاشوری شيكاری كردووه. توێژينەوەكە پشتى بەستووە بە شیكردنه‌وه‌ی تيۆرى وبەراوردكارى زانستى شوێنەواری و، ڕاڤه‌كردنی توێژينەوەكە بەرهەم ودەرئەنجامى خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌قی ئه‌ده‌بی وئایینی هاوشێوه‌یه و، توێژەر تيايدا هه‌وڵیداوه ده‌قێكی ئه‌ده‌بی گرنگ كه هۆنراوه‌یەکى نووسراوی ٤٠٠٠ساڵ پێش ئێستایه، بەشێوازێکى ووردى زانستى شوێنەوارى و، به‌پشتبه‌ستن به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نه‌ریتی وكلتورى ئاشوری كۆن و، به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئەدەبى شیبكردۆته‌وه. كه‌واته گرنگی توێژینه‌وه‌كه له‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار دەقێکى مێخی ئه‌ده‌بی مێژوویى كۆن وگرنگ به‌ووردی وبه‌ته‌واوی شیبكرێته‌وه لەڕووى هزری ئایینی و، کلتورو ژیان وشارستانى كۆنی شاره‌كه و، تیایدا شكۆی ئایینی ڕابردووی شاره‌كه ڕوون ده‌کاتەوە.
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |