ڕۆلی سەربازی یارمحەمەدخانی کرماشانی لە پێشهاتە ناوخۆییەکانی ئێران لەماوەی ساڵانی (1908 - 1912)
پوختە وڵاتی ئێران لەسەرەتای سەدەی بیستەم کۆمەڵێک پێشهاتی ناوخۆیی گرنگ و هەستیاری بەخۆوەبینی، بەجۆرێک کاریگەری لەسەر سەرجەم کایەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە هەبوو، کە بەقۆناغێکی هەستیاری پڕ لەکێشمەکێشی سیاسی تێپەڕی، لەدیارترین ئەو پێشهاتانەش کە لەئەنجامی خەبات و تێکۆشانی...
Saved in:
| Main Author: | |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2024-10-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1951 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | پوختە
وڵاتی ئێران لەسەرەتای سەدەی بیستەم کۆمەڵێک پێشهاتی ناوخۆیی گرنگ و هەستیاری بەخۆوەبینی، بەجۆرێک کاریگەری لەسەر سەرجەم کایەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە هەبوو، کە بەقۆناغێکی هەستیاری پڕ لەکێشمەکێشی سیاسی تێپەڕی، لەدیارترین ئەو پێشهاتانەش کە لەئەنجامی خەبات و تێکۆشانی شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازان لە ئێران کە لەپێناو هێنانەدی ئازادی سیاسی و ژیانێکی دەستووری هەوڵەکانی خۆیان خستبووەگەڕ هاتە بەرهەم، زۆری نەبرد لەساڵی 1908 بەهۆی ململانێی ناوخۆیی لەنێوان شا و ئازادیخوازەکان سەری کێشا بۆ شەڕی ناوخۆیی و تا ساڵی 1912 درێژەی کێشا. گومانی تێدانییە لەم نێوەندەدا کوردەکانیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێناو هاتنەکایەی ئازادی سیاسی و ڕادەربڕین و نەهێشتنی جیاوازی نەتەوەیی و چینایەتی و دابینکردنی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەپاڵ ئازادیخوازانی ئێرانی خەباتیان کردو ژیانی خۆیان کردە قوربانی، لەدیارترین ئەو کەسایەتیانەش یارمحەمەخانی کرماشانی بوو، کە یەكێک لەدیارترین سەرکردە کوردە ئازادیخوازەکانی وڵاتی ئێران بەگشتی و ڕۆژەهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی بوو، ناوبراو لەڕیزی سەرکردە هەرە گەورەو ناودارەکانی مێژووی ئێران دێت، کە لەپێناو ئازادی سیاسی و ڕادەربڕین لەوڵاتی ئێران بەگشتی گیانی خۆی بەخشی.
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |