رۆڵی پلاتفۆڕمەكانی سۆشیاڵ میدیا لە زیادبوونی هەراسانكردنی كچان لە هەرێمی كورستاندا

توێژینەوەكان ئەوە پشتڕاستدەكەنەوە، كە هەراسانكردن دیاردەیەکە لە زۆرێك لەوڵاتانی دنیادا بەربڵاوە بەتایبەت لەسەردەمی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، شێوازەكانی هەراسانكردن زیاتر هەستپێكراوترە، ئەم توێژینەوەیە بەدواچوونێک دەکات سەبارەت بەوەی کە چۆن پلاتفۆرمەكانی سۆشیاڵ میدیا لە هەرێمی کوردستاندا دەبنە سەکۆیەک...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Author: Dlan I. Mawlod
Format: Article
Language:Arabic
Published: Cihan University-Erbil 2024-12-01
Series:Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences
Subjects:
Online Access:https://journals.cihanuniversity.edu.iq/index.php/cuejhss/article/view/1255
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:توێژینەوەكان ئەوە پشتڕاستدەكەنەوە، كە هەراسانكردن دیاردەیەکە لە زۆرێك لەوڵاتانی دنیادا بەربڵاوە بەتایبەت لەسەردەمی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، شێوازەكانی هەراسانكردن زیاتر هەستپێكراوترە، ئەم توێژینەوەیە بەدواچوونێک دەکات سەبارەت بەوەی کە چۆن پلاتفۆرمەكانی سۆشیاڵ میدیا لە هەرێمی کوردستاندا دەبنە سەکۆیەک بۆ زیادبوونی دیاردەی هەراسانكردنی كچان. ئامانجی سەرەكی توێژینەوەكەش بریتییە لەخستنەڕووی ڕۆڵ و کاریگەریی و لێێكەوتەكانی، پلاتفۆرمەكانی سۆشیاڵ میدیا لە تەشەنەکردنی دیاردەی هەراسانكردنی كچان لای بەكارهێنەری هەرێمی كوردستاندا، لەم توێژینەوە میتۆدی(وەسفی-بەرێگەی رووپێوی)بەكارهاتووە بۆ باس كردن وهەڵسەنگاندنی رادی كاریگەری پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا لە زیادبوونی هەراسانكردن ئەمەش لەڕوانگەی سامپڵێك لە كچانی نیشتەجێی سەنتەری شاری هەولێر, دەڤەری سۆران، كە ژمارەیان (255)كچە قوتابی بوون لە قوتابخانە ناوەندی و ئامادەییەكان. هەروەها توێژینەوەکە پەنجە دەخاتەسەر كاریگەریەكانی ئەو هەراسانكردنانە كە لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتی و دەروونی كچان دروستی دەكات، لە دەرەئەنجامدا دەركەوتووە كە زۆرینەی كچان پلاتفۆرمەكانی سۆشیاڵ میدیا بەكاردەهێنن و تێیدا توشی هەراسانكردن دەبنەوە، بەتایبەت لە تۆڕی سناپچات بەهۆی ئەوەی بەربڵاوترینە لە بەكارهێناندا لەلایەن كچانەوە.  
ISSN:2707-6342