ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا
ئەم توێژينەوەيە بەناونیشانی (ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا) بریتییە لەتوێژینەوەیەکی هونەری و ئیستاتیکی دەربارەی دەرخستنی دەربڕینخوازی و گوزارشتی هونەريی پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا. توێژينەوەکە بوار گەلێكى تايبەتی تەرخان كردووە بۆ باسكردن و ڕۆڵ و گرنگی هونەری پەيك...
Saved in:
| Main Authors: | , |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2025-06-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/2405 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | ئەم توێژينەوەيە بەناونیشانی (ڕەهەندە گوزارشتگەراییەکانی هونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا) بریتییە لەتوێژینەوەیەکی هونەری و ئیستاتیکی دەربارەی دەرخستنی دەربڕینخوازی و گوزارشتی هونەريی پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا. توێژينەوەکە بوار گەلێكى تايبەتی تەرخان كردووە بۆ باسكردن و ڕۆڵ و گرنگی هونەری پەيكەرتاشینی سەر بەرد لەقەد پاڵی چیاکان لەخاکی کوردستاندا. ئەم کردارەش به ڕێگهى لێگرتن و لێكردنهوهى پارچه بهردى بچووک و مامناوەند لەسەر ڕووی شاخەکان ئەنجامدراوە، به مهبهستى بنیاتنانى پهیكهر، كه ههڵگرى شوناس و گوزارشت و ئاماژه و شێوەیەکی دیاری كراوه. به گشتى لهقۆناغەکانی شارستانییەتی میزۆپۆتامیادا، پاشماوهى شوێنەواری و هونەری پهیكهرى داتاشراوی بەردین لەقەد پاڵی چیاکاندا به میرات بۆ خاکى كوردستانی کۆن و دهوربهرى ماوهتهوه.
هەروەها توێژینهوهکه له پوختە و چوار بەش پێکهاتووە، تیایدا ئاماژە بە کێشە و گرنگی و ئامانج و سنوور و ماوەی توێژینەوە و پێناسەی زاراوەکان کراوە. لەگەڵ ئەنجام و دەرئەنجام و پێشنیاز خراونەتەڕوو، کە توێژەر لەمیانەی پۆلین كردن و شیکردنەوەی نموونەکان توانیویەتی گوزارشتکاری لەهونەری پەيكەرتاشيى کۆن لەكوردستاندا بخاتەڕوو.
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |