ڕۆڵی لکاندنی فەرهەنگی لە تۆکمەکردنی دەقدا- کورتەچیرۆک بە نموونە
پوختە ناونیشانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە (ڕۆڵی لکانی فەرهەنگی لە تۆکمەکردنی دەقدا - کورتە چیرۆک بە نموونە)، کە لە سنوری زمانەوانی دەقدایە. باس لە ڕۆڵی پەیوەندییە واتاییەکان لە بەیەکەوە بەستن و تۆکمەکردنی دەقی کورتەچیرۆکدا دەکات. بۆ ئەم مەبەستە پشت بە لکاندنی لێکسیکی لە ڕێزمانی ئەرکی بەست...
Saved in:
| Main Author: | |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2025-08-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/3128 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | پوختە
ناونیشانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە (ڕۆڵی لکانی فەرهەنگی لە تۆکمەکردنی دەقدا - کورتە چیرۆک بە نموونە)، کە لە سنوری زمانەوانی دەقدایە. باس لە ڕۆڵی پەیوەندییە واتاییەکان لە بەیەکەوە بەستن و تۆکمەکردنی دەقی کورتەچیرۆکدا دەکات. بۆ ئەم مەبەستە پشت بە لکاندنی لێکسیکی لە ڕێزمانی ئەرکی بەستراوە. شیکردنەوەی دەق لە ڕوانگەی زمانییەوە کارێکی گرنگ و ئاڵۆز و فرە ڕەهەندە، زمانی دەق کاریگەری گەورەی لەسەر گەیاندنی مەبەست و پەیامی نێنەر هەیە بۆ گوێگر، توێژینەوە لەبواری شیکردنەوەی زمانی دەق و دەستنیشانکردنی ئەو ئامرازانەی بەشەکانی دەق بەیەکەوە دەلکێنن، کارێکی گرنگ و پڕ بایەخە. لەم توێژینەوەیە پشت بە ڕێبازی (شیکاری ئەرکی) بەستراوە، بە پشت بەستن بە مۆدێلی لکاندنی (هالیدەی، ١٩٨٥) . کەرستەی توێژینەوەکە بریتییە لە دوو دەقی کورتەچیرۆک بە ناونیشانی (ژەنگ و ژان) و ( گورگ و خوێن)، کە لە کۆمەڵە کورتەچیرۆکی ( نەخۆشێکی تەندروست)ی ( گۆران سەباح) وەرگیراوە. ئامانج لەم توێژینەوەیە گەیشتنە بە وەڵامی چەند پرسیارێک، لەوانە: ( ڕۆڵی پەیوەندییە واتاییەکان لە بەستان و تۆکمەکردنی دەقدا چیە؟ ، گرنگترین ئەو پەیوەندییە واتاییانە چین کە لە هەردوو کورتە چیرۆکەکە وەک بەستەرێکی فەرهەنگی پشتیپێبەستراوە؟، کام جۆری بەستەری فەرهەنگی لە هەردوو دەقەکە زیاتر بەکارهاتووە ؟ لە کۆتایی تویژینەوەکە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی، کە پەیوەندییە واتاییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە یەکگرتوویی زمانی دەق، بەتایبەتی دەقی کورتەچیرۆکدا هەیە، هەریەکە لە یەکە واتاییەکانی وەک(دووبارەکردنەوە، هاوواتا، دژواتا، داپۆشین، هاوڕێیەتی، بەش لە گشت) وەک بەستەرێکی فەرهەنگی بۆ تۆکمەکردنی زمانی دەق لە نموونەی توێژینەوەکە پشتیپێبەستراوە، بە جۆرێک دووبارەکردنەوە لە هەموویان زیاتر و داپۆشین لە هەموویان کەمتر لە هەردوو دەقەکە بەکارهاتووە، لە کۆتایی توێژینەوەکە ئەنجامەکان و لیستی سەرچاوەکان خراوەتەڕوو.
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |