کاریگەری ستراتیژی دەوڵەمەندکردنی هۆکارەکان لەسەر دەستکەوت و گەشەپێدانی بیرکردنەوەی بەڵگەهێنانەوە لە بابەتی زانستەکان لای قوتابییانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی
پوختەی توێژینەوە: ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی کاریگەری ستراتیژی دەوڵەمەندکردنی هۆکارەکانە لەسەر دەستکەوت و گەشەپێدانی بیرکردنەوەی بەڵگەهێنانەوەیە لە بابەتی زانستەکان لای قوتابیانی پۆڵی هەشتەمی بنەڕەتی، هه‌ردوو توێژەر به‌باشیان زانی ڕێگای ئه‌زموونی بەکاربهێنن چونکە گونجاوە بۆ ئەم جۆرە تو...
Saved in:
| Main Authors: | , |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2025-02-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/2344 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | پوختەی توێژینەوە:
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی کاریگەری ستراتیژی دەوڵەمەندکردنی هۆکارەکانە لەسەر دەستکەوت و گەشەپێدانی بیرکردنەوەی بەڵگەهێنانەوەیە لە بابەتی زانستەکان لای قوتابیانی پۆڵی هەشتەمی بنەڕەتی، هه‌ردوو توێژەر به‌باشیان زانی ڕێگای ئه‌زموونی بەکاربهێنن چونکە گونجاوە بۆ ئەم جۆرە توێژینەوانە.
کۆمەلگای توێژینەوە پێک دێت لە (1506 ) قوتابی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، هەروەها نموونەی توێژینەوە لە (72) قوتابی پێك دێت دابه‌ش كران به‌سه‌ر دوو کۆمەڵه ئه‌وانش بریتین له كۆمه‌ڵه‌ی كۆنتڕۆڵكراوو كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌زموونی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك (36) قوتابی له‌خۆده‌گرێت، کە بەشێوەی هەڕەمەکی هەڵبژێردران لە کۆمەڵگەی توێژینەوە بۆ سالی خوێندنی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤
لە پێناو جێبەجێکردنی ئامانجی توێژینەوەکە هه‌ردوو توێژەر دوو ئامرازیان بەکارهێنا ئەوانیش بریتین لە تاقیکردنەوەی دەستکەوت له بابه‌تی زانسته‌كان و تاقیکردنەوەی بیرکردنەوەی بەڵگەهێنانەوە، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی توێژینه‌وه‌و شیکردنەوەی ئاماری، ئەنجامی توێژینەوەکە سەرکەوتنی کۆمەڵەی ئه‌زموونی بوو بەسەر کۆمەڵەی كۆنتڕۆڵكراو لە هەریەکە لە دەستکەوت و بیرکردنەوەی بەڵگە هێنانەوە.
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |