Ecofeminism in the Poetic Texts of Qubadi Jalizadeh: The Collection of Baxchakany Malaka Taws

لێکۆڵینەوەکە بە ناونیشانی (ئیکۆفێمینیزم لە دەقەشیعرییەکانی ''قوبادی جەلیزادە''دا دیوانی ''باخچەکانی مەلەکە تاووس'' بە نمونە) بە ئەنجامگەیەندراوە. ئەم تیۆرە لە پەیوەندی و هاوئاهەنگی ژن و سروشت دەدوێت و ئامانجی پاراستنی ژینگە و کۆتاییهێنانە بە چەوساندنەوەی ژن....

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Authors: Ibrahim Mohammed Ibrahim, Barzan Ali Pirot
Format: Article
Language:Arabic
Published: Salahaddin University-Erbil 2024-10-01
Series:Zanco Journal of Humanity Sciences
Online Access:https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/1694
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:لێکۆڵینەوەکە بە ناونیشانی (ئیکۆفێمینیزم لە دەقەشیعرییەکانی ''قوبادی جەلیزادە''دا دیوانی ''باخچەکانی مەلەکە تاووس'' بە نمونە) بە ئەنجامگەیەندراوە. ئەم تیۆرە لە پەیوەندی و هاوئاهەنگی ژن و سروشت دەدوێت و ئامانجی پاراستنی ژینگە و کۆتاییهێنانە بە چەوساندنەوەی ژن. پێیوایە کولتوری پیاوسالاری هۆکاری سەرەکی چەوسانەوەی ژن و وێرانکاریی ژینگەی سروشتییە. ئامانجی لێکۆڵینەوەکە: دەرخستنی  دید و ڕوانگە  ئیکۆفێمینیزمییەکانی شاعیرە، کە لە دووتوێی دەقە شیعرییەکانی ئەم دیوانەدا لەبارەی پرسی چەوسانەوەی ژن و نابوتکردنی سروشت بەیانیکردوون. میتۆدی لێکۆڵینەوەکە: تیۆری ڕەخنەی ئیکۆفێمینیزمییە، کە سودمان لە چەمک و تێڕوانینەکانی ئەم تیۆرە بۆ شیکاری دەقەکان وەرگرتووە.      ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بریتین لە: ئاوێتەکردنی ژن و سروشت بەڕوونی  هەستی پێدەکرێت، چ لە ڕووی شەقڵ و سیفەتی هاوبەشی نێوانیان، وەک سەرچاوەی بەرهەمهێنان و بژێوی ژیانی مرۆڤایەتی. ژن وەک هەوێن و چارەسەر بۆ قەیرانی ژینگە و مرۆیی دەبینێت. پرسی ململانێی ژن لەگەڵ کولتوری پیاوسالاری لای شاعیر دیار و بەرچاوە و بەرگری لە مافەکانی ژن دەکات. جۆری پەیوەندی پیاوسالاری لەگەڵ ژن و سروشتدا، بە هۆکاری سەرەکیی نەهامەتییەکان وێنا دەکات. وشە سەرەکییەکان: ئیکۆفێمینیزم، فێمینیزم، ئیکۆلۆژی، کولتوری پیاوسالاری، شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە.  
ISSN:2412-396X