the كاریگه‌ریی كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین له‌سه‌ر دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه "توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی شیكارییه"
ئەم توێژینه‌وه‌یه تایبه‌ته به باسكردنی (كاریگه‌ریی كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین له‌سه‌ر دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه). ئامانج له توێژینه‌وه‌كه شیکردنەوەی ناوەڕۆکی كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كانه له‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، به‌شێكی كارنامه‌كه‌یان له یه‌كه‌م وتار دا خسته...
Saved in:
| Main Authors: | , |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Universiy of Zakho
2025-06-01
|
| Series: | گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ |
| Subjects: | |
| Online Access: | http://hjuoz.uoz.edu.krd/index.php/hum/article/view/1545 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | ئەم توێژینه‌وه‌یه تایبه‌ته به باسكردنی (كاریگه‌ریی كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین له‌سه‌ر دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه). ئامانج له توێژینه‌وه‌كه شیکردنەوەی ناوەڕۆکی كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كانه له‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، به‌شێكی كارنامه‌كه‌یان له یه‌كه‌م وتار دا خسته‌ڕوو، ئه‌م وتارانه چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی و لاوازكردنی داب و نه‌ریتی خێڵه‌كیی و كه‌مكردنه‌وه و سنووردار كردنی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌بوو؟ له‌گه‌ڵ شیكاركردنی وتاره‌كان هه‌وڵمان داوه ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌ری وتاره‌كان و جێبه‌جی كردنی و پابه‌ند بوونی خه‌لیفه‌كان به‌و كارنامه‌یه‌ی ڕایانگه‌یاند له ژیانی رۆژانه دا بزانیین. توێژینەوەکە ده‌ری ده‌خات، کە چۆن وتاری خەلیفەکان تیشکیان خستۆتە سەر بنەماکانی دادپەروەریی و یەکسانی و لێبوردەیی و ڕۆڵی ئەوان لە بەرەو پێشبردنی یه‌كگرتویی کۆمەڵایەتیی و کەمکردنەوەی ململانێکان، لە هەمان کاتدا تیشک ئەخاتە سەر هەڵوێستە کردارییەکانییان، لە ڕێگەیی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پەیوەست بە یاسای ئیسلام بۆ تۆڵەسەندنەوە و ڕێگری‌کردن لە تۆڵەسەندنەوەی تاکەکەسیی. هەروەها توێژینەوەکە باس لە کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەم وتارانە دەکات لە گۆڕینی چەمکی تۆڵەسەندنەوە لە هه‌وڵی تاكه‌كه‌سییه‌وه بۆ پرسێکی یاسایی‌ی ڕێکخراو و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی له به‌رده‌م دەسەڵاتی دادوەریی شەرعیی دا، بۆ سه‌روه‌ر كردنی یاسا و ڕێگرتن له په‌نا بردن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خێڵه‌كیی. خه‌لیفه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، كه تۆڵه به دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگیرێته‌وه، هەروەها تۆڵەسەندنەوە تاکە چارەسەرە، کە دادپەروەری زامن دەکات و مافەکان دەپارێزێت، ئەمەش بەشداربووە لە سنووردارکردنی مەیلی تۆڵەسەندنەوە. هه‌وه‌ها جەختیان لەوە کردۆتەوە، کە دەسەڵاتی دادوەریی ئیسلامی ناوبژیوانی ناکۆکییەکانە، ده‌وڵه‌ت پارێزه‌ری مافی هاووڵاتیان ده‌بێت، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له داب و نه‌ریتی خێڵه‌كیی و به كلتووریی كردنی په‌نا بردنه به‌ر ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر چوار خه‌لیفه‌كه بایه‌خێكی زۆریان به لێبوردن و لێ‌خۆش بوون داوه، بۆ بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و سه‌قامگییر، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش پێچه‌وانه‌ی دیارده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه، كه له كۆمه‌ڵگه‌دا باو بوو.
|
|---|---|
| ISSN: | 2664-4673 2664-4681 |