ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی
پوخت ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌نجامدراوه به مه‌به‌ستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، و ده‌رخستنی جیاوازییه‌كان به‌پێی گۆڕاوه‌كانی (ڕه‌گه‌ز، ساڵانی خزمه‌ت و پسپۆری). توێژه‌ران ڕێبازی...
Saved in:
| Main Authors: | , , |
|---|---|
| Format: | Article |
| Language: | Arabic |
| Published: |
Salahaddin University-Erbil
2025-02-01
|
| Series: | Zanco Journal of Humanity Sciences |
| Online Access: | https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/2426 |
| Tags: |
Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
|
| Summary: | پوخت
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌نجامدراوه به مه‌به‌ستی زانینی ڕۆڵی پڕۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، و ده‌رخستنی جیاوازییه‌كان به‌پێی گۆڕاوه‌كانی (ڕه‌گه‌ز، ساڵانی خزمه‌ت و پسپۆری). توێژه‌ران ڕێبازی وه‌سفی شیكارییان به‌كارهێناوه. كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه بریتی‌بوو له سه‌رجه‌م مامۆستایانی بازنه‌ی دووه‌م له په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024). توێژه‌ران بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كه‌یان، پێوه‌ری ڕاهێنانی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌یان بنیاتنا به‌پێی بنه‌ماكانی پیوانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌روه‌رده‌یی، دوای دڵنیابوونه‌وه له جێگیری پێوه‌ره‌كه، پیوه‌ره‌كه جێبه‌جێكرا له‌سه‌ر نموونه‌ی سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه، كه پێكهاتبوو له (150) مامۆستا له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز. دوای كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان، ڕێكخستن و شیكردنه‌وه‌یان به هه‌گبه‌ی ئاماری (SPSS) توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌م ئه‌نجامانه:
1– پرۆژه‌ی ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕۆڵێكی ئه‌رێنی هه‌بووه له ده‌ستخستنی كارامه‌ییه بنچینه‌ییه‌كانی وانه‌وتنه‌وه لای مامۆستایان به ڕێژه‌ی سه‌دی (78%) و ئاستی (ناوه‌ند).
2- جیاوازی به‌ڵگه‌داری ئاماری هه‌بوو له ئاستی (0.05) له نێوان ڕه‌گه‌زی (نێر و مێ)، له به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌گه‌زی نێر.
3- جیاوازی به‌ڵگه‌داری ئاماری هه‌بووه له ئاستی (0.05) له نێوان چینه‌كانی ساڵانی خزمه‌ت، جیاوازییه‌كه‌ش به‌زۆری له نێوان چینه‌كانی (كه‌متر له 15، و زیاتر له 22) ده‌ركه‌وتبوو.
4- جیاوازی به‌ڵگه‌داری ئاماری نه‌بوو له ئاستی (0.05) له نێوان پسپۆری (كۆمه‌ڵایه‌تی، زانست).
|
|---|---|
| ISSN: | 2412-396X |